The single biggest reason why start-ups succeed | Bill Gross | TED
TED
0:00 Translator: Hiwa Foundation Reviewer: hiwa foundation
0:12 بەڕاستی زۆر بەپەرۆشم بۆ باسکردنی
0:14 هەندێک دۆزینەوە کە سەرسامی کردووم
0:17 دەربارەی ئەوەی وای لە کۆمپانیاکان کردووە سەرکەوتوو بن،
0:20 چ هۆکارێک زۆرترین گرنگی هەیە بۆ سەرکەوتنی بزنسێکی نوێ.
0:25 لەو باوەڕەدام کە دەستپێکردنی کاری نوێ
0:27 یەکێکە لە مەزنترین ڕێگاکان بۆ ئەوەی جیهان بکەیت بە شوێنێکی باشتر.
0:31 ئەگەر کۆمەڵێک خەڵکی گونجاو بێنیت بە یاسا و پاداشتی گونجاوەوە و
0:34 ڕێکیانخەیت لە بزنسێکی نوێدا،
0:36 دەتوانیت توانایەکی شاردراوەی مرۆڤەکان بهێنیتە کایەوە.
0:40 وایان لێدەکەیت شتی باوەڕپێنەکراو بەدەست بهێنن.
0:43 بەڵام ئەگەر ڕێکخستنی بزنسێکی نوێ ئەوەندە مەزنبێت،
0:45 بۆچی زۆری شکست دەهێنێت؟
0:47 ویستم ئەوە بزانم.
0:48 ویستم بزانم چی لەهەموو شتێک گرنگترە
0:51 بۆ سەرکەوتنی بزنسی نوێ.
0:52 بۆیە هەوڵدەدەم بە ڕێکخراوی باسی لێوە بکەم،
0:54 خۆم لە هەندێک غەریزەی خۆم و هەڵەتێگەشتنەکانم لابەم کە
0:57 بۆم درووستبووە لەو کۆمپانیایانەی بەدرێژایی ساڵەکان بینیومن.
1:00 ویستم ئەمە بزانم
1:01 چونکە لە تەمەنی ١٢ ساڵیمەوە من لەدەستپێکردنی بزنسی نوێیا بووم
1:04 ئەوکاتەی نوقڵم دەفرۆشت لە شوێنی وەستانی پاس لە خوێندنی ناوەندی،
1:07 هەتا ئامادەیی، ئەوکاتەی ئامێرەکانی وزەی خۆرم درووست دەکرد،
1:09 هەتا کۆلێژ، کە سپیکەری گەورەم درووست دەکرد.
1:11 کە کۆلێژیشم تەواوکرد، کۆمپانیای سۆفتوێرم کردەوە.
1:14 بیست ساڵیش لەمەوبەر، ئایدیا لابم کردەوە، و
1:16 لە بیست ساڵی پێشوودا، زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیامان کردووەتەوە،
1:19 زۆرێک سەرکەوتوو بوون، و زۆرێکیشی شکستی گەورە بوون.
1:21 زۆر شت لەو شکستانەوە فێربووین.
1:23 بۆیە ویستم بزانم هۆکارەکان چی بوون
1:26 بۆ سەرکەوتن یان شکستهێنانی زۆربەی کۆمپانیاکان.
1:29 بۆیە سەیری ئەم پێنجەم کرد.
1:31 یەکەم، بیرۆکەکە.
1:32 پێشتر وام بیردەکردەوە بیرۆکە هەموو شتێک بێت.
1:34 کۆمپانیاکەی خۆمم ناونا ئایدیالاب و ئەو ساتەم زۆر لا پیرۆزە
1:36 کە بۆ یەکەمجار بیرۆکەکەم بۆ هات.
1:39 بە تێپەڕبوونی کات،
1:40 گەشتمە ئەو باوەڕەی لەوانەیە، تیمەکە و جێبەجێکردنەکە، و خۆگونجاندنەکە،
1:43 زۆر لە بیرۆکەکە گرنگتر بوون.
1:46 قەت لەو باوەڕەدا نەبووم قسەیەکی یاریزانی بۆکسێن مایک تایسن بڵێمەوە،
1:50 بەڵام جارێکیان وتی،
1:52 هەمووان پلانێکیان هەیە، هەتا ئەوکاتەی بۆکسێک ئەدرێ بە دەم و چاویانا.(پێکەنین)
1:56 پێموابێت ئەوە بۆ بزنسیش زۆر ڕاستە.
1:59 جێبەجێکردنی تیمەکەش
2:02 پەیوەستە بە تواناکەی بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەوەی کڕیاری مستێک بات بە دەموچاویا.
2:05 کڕیار ڕاستییە ڕاستەقینەکەیە.
2:07 منیش بۆیە هاتمە سەر ئەو بیرکردنەوەیە
2:09 کە لەوانەیە تیمەکە گرنگترین شت بێت.
2:12 ئینجا دەستمکرد بە سەیرکردنی مۆدێلی بزنسەکە.
2:14 ئایا کۆمپانیاکە ڕێڕەوێکی ڕوونی هەیە بۆ دەستکەوتنی سامانی کڕیار؟
2:17 بە بیرکردنەوەی من ئەوە چووە لووتکە لە بیرکردنەوەما
2:19 دەربارەی ئەوەی چی گرنگترینە بۆ سەرکەوتن.
2:21 ئینجا سەیری پارەی تەرخانکراو ئەکەم.
2:23 هەندێک جار کۆمپانیاکان پارەیەکی زۆری تەرخانکراویان وەرگرتووە.
2:25 لەوانەیە ئەوە گرنگترین شت بێت؟
2:27 ئینجا بێگومان، کاتەکەی.
2:29 ئایا کات زۆر زووە بۆ بیرۆکەکە و جیهان ئامادە نییە بۆی؟
2:32 ئایا زووە، تۆ پێش وەختیت و پێویستە هەمووان فێرکەیت؟
2:35 کاتەکەی گونجاوە؟
2:36 یان زۆر درەنگە، و ڕکابەری تر زۆرن؟
2:38 بۆیە هەوڵمدا زۆر بە وردی سەیری ئەم پێنج لایەنە بکەم
2:41 لەناو چەندین کۆمپانیادا.
2:42 سەیری هەر ١٠٠ کۆمپانیاکەی ئایدیا لابم کرد و
2:44 هەروەها ١٠٠ کۆمپانیای تریش
2:46 بۆ ئەوەی لێکدانەوەیەکی زانستی بکەم لەسەری.
2:49 کەواتە یەکەم، لەسەر ئەم کۆمپانیایانەی ئایدیالاب،
2:51 یەکەم پێنج کۆمپانیا --
2:53 سیتی سێرچ، کارس دایرێکت، گۆتوو، نێت زیڕۆ، تیکیتس دۆت کۆم --
2:57 هەموو ئەوانە بوون بە سەرکەوتنی ملیار دۆلاری.
2:59 پێنج کۆمپانیاکەی خواریشەوە --
3:01 زێت کۆم، ئینسایدەر پەیج، مایلایف، دیسکتۆپ فاکتری، پیپڵ لینک --
3:03 هیوای زۆرمان هەبوو بۆیان، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
3:06 بۆیە ویستم تایبەتمەندییەکان لێکبەمەوە
3:09 کە وایکردووە ئەو کۆمپانیایانە لەو ڕیزبەندییە دیاریکراوەیانا بن.
3:13 ئینجا بۆ کۆمپانیاکانی دەرەوەی ئایدیالاب، سەیری سەرکەوتنە گەورەکانم کرد،
3:16 وەک ئێرنب، و ئینستاگرام و ئوبەر و یوتیوب و لینکید ئین.
3:20 هەندێک لە شکستەکانیش:
3:21 وێبڤان، کۆزمۆ، پێتس دۆت کۆم
3:23 فلوز ئاند فرێندستەر.
3:24 کۆمپانیاکانی خوارەوە پارەیەکی تەرخانکراوی زۆریان هەبووە،
3:26 تەنانەت هەندێک جاریش مۆدێلی بزنسیان هەبووە،
3:28 بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
3:29 ویستم سەیری ئەو هۆکارانە بکەم کە بووەتە هۆی زۆربەی
3:32 سەرکەوتن و شکستەکان بۆ هەموو ئەم کۆمپانیایانە، و
3:35 دەرئەنجامەکان زۆر سەریان سوڕماندم.
3:37 یەکەم شت کاتەکەی بوو.
3:39 کاتی گونجاو ڕێژەی لەسەدا ٤٢ پێکدێنێت
3:42 لە جیاوازی نێوان سەرکەوتن و شکست.
3:44 تیم و جێبەجێکردن دووەم، و
3:46 بیرۆکەش،
3:47 جیاوازی بیرۆکەکە، تایبەتی بیرۆکەکە،
3:50 لە پلەی سێیەمدا بوو.
3:51 ئێستا ئەمە، گشتگیری نییە،
3:53 ناتوانی بڵێی بیرۆکەکە گرنگ نییە،
3:55 بەڵام منیش سەرم سوڕما لەوەی بیرۆکە گرنگترین شت نییە.
3:58 هەندێک جار گرنگی زیاتری هەبووە کە لەکاتێکی گونجاوا بووە.
4:01 دوایین دوو دانە، مۆدێلی بزنسەکە و پارەی تەرخانکراو، لای من ڕێی تێدەچوو.
4:04 پێموابێت مۆدێلی بزنسەکە ڕێی تێدەچێت ئەوەنە لەخوارەوە بێت
4:07 چونکە بێ مۆدێلی بزنس دەستپێدەکەیت و
4:09 دواتر ئەگەر کڕیارەکان داوایان کرد یەکێکیان بۆ دادەنێیت.
4:12 پارەی تەرخانکراویش پێموابێت،
4:13 ئەگەر سەرەتا پارەی کەم هەبێت بەڵام لە باشتربووندایت،
4:16 بەتایبەتی لە ئێستادا،
4:17 وەرگرتنی پارە زۆر زۆر ئاسان بووە.
4:20 کەواتە ئێستا با نموونەی دیاریکراوتان لەسەر هەر یەکێ لەمانە بەمێ.
4:23 سەرکەوتنێکی گەورەی وەک ئێر بی ئێن بی کە هەموو ئاگادارین.
4:26 ئەو کۆمپانیایە لەلایەن چەندین وەبەرهێنەری زیرەکەوە ڕەتکرایەوە
4:30 چونکە بیریان دەکردەوە،
4:31 "کەس شوێنێک لە ماڵەکەی خۆیا بەکرێ نایات بە بێگانەیەک."
4:34 بێگومان، خەڵک سەلماندیان ئەوە وا نییە.
4:36 بەڵام یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی،
4:38 جگە لە مۆدێلێکی باشی بزنس، بیرۆکەیەکی باش، و جێبەجێکردنێکی باش،
4:41 کاتی گونجاوە.
4:42 ئەو کۆمپانیایە لە کاتی لوتکەی ڕووخانە ئابوورییەکەدا دروستبوو
4:45 ئەوکاتەی خەڵک پارەی زیادەی دەویست، و
4:47 لەوانەیە ئەوە وای لەخەڵک کردبێت
4:48 قبوڵی بکەن خانووی خۆیان بە کرێ بییەن بە بێگانەیەک.
4:51 هەمان شتیش بۆ ئوبەر،
4:52 ئوبەر دروستبوو،
4:53 کۆمپانیایەکی مەزن، مۆدێلێکی بزنسی مەزن،
4:55 جێبەجێکردنێکی مەزنیش.
4:56 بەڵام کاتەکەی زۆر گونجاو بوو
4:58 بۆ پێویستییەکەیان بۆ ئەوەی شۆفێرەکان بخرێتە سیستمەکەوە.
5:00 شۆفێرەکان پارەی زیادەیان دەویست: زۆر زۆر گرنگ بوو.
5:03 یەکێک لە زووترین سەرکەوتنەکانمان، سیتی سێرچ بوو، ئەوکاتە دروستبوو کە خەڵک ماڵپەڕیان دەویست.
5:07 گۆتو دۆت کۆم، کە لە تێدی ساڵی ١٩٩٨ ڕامانگەیاند،
5:10 ئەوکاتەبوو کە کۆمپانیاکان بۆ ڕێگای هەرزان دەگەڕان بۆ دەستکەوتنی ترافیک.
5:13 پێمان وابوو بیرۆکەکە زۆر باشە،
5:14 بەڵام لەوە گرنگتر کاتی ئەنجامدانەکەی بوو.
5:17 ئینجا شکستەکانیشمان.
5:19 کۆمپانیایەکمان دانا بەناوی زێت دۆت کۆم، کۆمپانیایەکی چێژبینینی ئینتەرنێت بوو.
5:22 زۆر بە پەرۆش بووین بۆی --
5:23 پارەی پێویستمان بۆ کۆکردەوە، مۆدێلێکی بزنسی باشمان هەبوو،
5:25 تەنانەت گرێبەستمان لەگەڵ چەندین بەهرەمەندی هۆلیود ئیمزاکرد.
5:29 بەڵام ساڵی ١٩٩٩-٢٠٠٠ ئینتەرنێت زۆر خاو بوو.
5:32 ئەوکاتە سەیرکردنی ڤیدیۆ لەسەر ئینتەرنێت خاو بوو،
5:34 دەبوو چەندین بەرنامەی کردنەوە بخەیتە براوزەرەکەتەوە و ئەم شتانە و
5:37 دەرئەنجام کۆمپانیاکە ساڵی ٢٠٠٣ داخرا.
5:39 دوو ساڵ دواتر،
5:41 ئەوکاتەی ئەو کێشەیە چارەسەر بوو ئەدۆب فلاش دروستبوو بۆ ڤیدیۆکان و
5:43 ئەوکاتەی هێڵی ئینتەرنێت خێراتر بوو لە هەموو ئەمریکایا،
5:47 یوتیوب لە کاتێکی گونجاودا هات.
5:49 بیرۆکەیەکی مەزن بوو، بەڵام لە باشترین کاتدا.
5:51 ڕاستییەکەی، یوتیوب تەنانەت مۆدێلێکی بزنسیشی نەبوو کە دەستی پێکرد.
5:54 تەنانەت دڵنیاش نەبوو لەوەی کارەکەی سەردەگرێت.
5:56 بەڵام بەشێوەیەکی زۆر جوان، لەکاتێکی گونجاودا بوو.
5:59 کەواتە لە کورتەی کۆتاییدا چی دەڵێم،
6:00 جێبەجێکردن گرنگیەکی زۆری هەیە.
6:03 بیرۆکە گرنگییەکی زۆری هەیە.
6:04 بەڵام لەوانەیە کاتی گونجاو گرنگی زیاتری هەبێت. و
6:06 باشترین شتیش بۆ هەڵسەنگاندنی کاتەکە
6:08 ئەوەیە سەیرکەیت بزانیت بەکارهێنەرەکان بەڕاستی ئامادەن
6:11 بۆ ئەوەی تۆ پێشکەشیان دەکەیت.
6:12 هەتا بشکرێت ڕاستگۆ بیت لەبارەیەوە،
6:14 لە نکوڵیا نەبیت بۆ هیچ ئەنجامێک کە دەیبینیت،
6:16 چونکە ئەگەر شتێک هەبێت خۆشت بوێت، دەتەوێت پاڵی پێوە بنێیت بۆ پێشەوە،
6:19 بەڵام پێویستە زۆر زۆر وریای کاتی ئەنجامدانەکە بیت.
6:21 وەک پێشتر وتم،
6:24 پێموایە ئەوانەی بزنسی نوێ دەستپێدەکەن دەتوانن جیهان بکەن بە شوێنێکی باشتر.
6:27 هیوادارم هەندێک لەم سەرنجانە
6:28 یارمەتیتان بدات بۆ ئەوەی کەمێک ڕێژەی سەرکەوتنی زیاترتان هەبێت، و
6:31 وا بکەن شتێکی مەزنتر بێتە جیهانەوە
6:33 کە بێ ئەوە ڕووی نەدایە.
6:35 زۆر سوپاس بۆ هەمووتان، ئامادەبوێکی زۆر باشبوون.
6:37 (چەپڵەلێدان)